X
تبلیغات
هةلةبجة
ئةم سايتة سايتيكى كشتية بو خزمةت كردن بة ئيوةى خوشةويست لة هةر كوى بن
 تاج
|+| نوشته شده توسط شةمال مؤمين در پنجشنبه بیست و دوم تیر 1391  |
 كاميان ده‌بێته‌ باشترين ياريزانى جيهان له‌ سالى 2012 ؟؟؟
|+| نوشته شده توسط شةمال مؤمين در پنجشنبه بیست و دوم تیر 1391  |
 
http://kurdup.com/up/uploads/picture/ae73e093c8.gif

|+| نوشته شده توسط شةمال مؤمين در دوشنبه بیست و هشتم آذر 1390  |
 كورته‌یه‌كی میژوویی ده‌رباره‌ی شاری هه‌له‌بجه‌

كورته‌یه‌كی میژوویی ده‌رباره‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌


 

شارى هه‌لَه‌بجه‌ ده‌كه‌ويَته‌ گۆشه‌ى باكورى خۆرهه‌لآتى عيَراق و (78) كيلۆمه‌تر لــــــــه‌ باشورى رۆژهه‌لآتى شارى سليَمانيه‌وه‌يه‌و لةسه‌ر هيَلَى دريَژى 46 پله‌ى خۆرهةلآت و نيَوان دوو هيَلَـــــى پانى (35-36)ى باكوورو رووبه‌ره‌كه‌ى (1594) كيلۆمه‌تر دوجايه‌ (726) مه‌تر له‌ ئاستـى رووى ده‌رياوه‌ به‌رزه‌ (16) كيلۆمه‌تر له‌ سنووره‌كانى ئيَرانه‌وه‌ دووره‌ و (75) كيلۆمه‌تر هاوسنوره‌ له‌گه‌لَ ئيَراندا، له‌ رۆژهه‌لآته‌وه‌ شاخى شنروی و له‌ باكووره‌وه‌ چیاى هه‌وارمان و له‌ باشووره‌وه‌ زنجيره‌ شاخى بالآمبۆ له‌ باكوورو رۆژئاواوه‌ ده‌رياچه‌ى سيروان ده‌وريان داوه‌.سه‌باره‌ت به‌ بنچينه‌ى ناوى هه‌لَه‌بجه‌ چةندين راو بۆچون و گيَرِانه‌وه‌ هه‌ن ، رايه‌ك ده‌لَيَت له‌ (عه‌جه‌ب با)ى فارسيه‌وه‌ هاتووه‌ ، رايه‌كى تر ده‌لَيَت له‌ وشه‌ى (هةلَوژه‌)وه‌ هاتووه‌ ، رايه‌كى تر ده‌لَيَت له‌ وشه‌ى (ئه‌لَه‌بجا)وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئاماژه‌يه‌ بۆ ناوى (ئه‌لَه‌ب ئه‌رسه‌لان) رايه‌كى تر ده‌لَيَت له‌ وشه‌ى (حه‌له‌ب)ه‌وه‌ هاتــــــــــــووه‌ كه‌شاريَكه‌ له‌ سورياو كه‌  خه‌لَكى بۆ كارو بارى بازرگانى  روويان كردۆته‌ ئه‌و شاره‌ وتويانـــــــه‌ شاره‌كه‌مان له‌ (حه‌له‌ب) ئه‌چيَت ئيتر ناويان ناوة (حه‌له‌بچه‌) واته‌ (حه‌له‌بى بچوك) له‌گه‌لَ چةنديــن راو بۆچوونى تر له‌سه‌ر وشه‌ى هه‌لَه‌بجه‌.

سه‌رچاوو ميَژوويه‌كان سه‌رةتاى بونياتنانی شارى هه‌لَه‌بجه‌ ده‌گيَرِنه‌وه‌ بۆ سالآنـــــــــــــــــــــــــى (1850-1860)ى زايينى له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌لآتى عوسمانيه‌كان هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش عه‌شيره‌تى جاف به‌ بونياتنه‌رى شارى هه‌لَه‌بجه‌ دةزانن ، هه‌نديَك له‌ ريش سپى و پياوه‌ ديَرينه‌كان ده‌لَيَـــــــــــن هه‌لَه‌بجه‌ له‌لايه‌ن به‌گه‌كانى (شيوه‌ كه‌لَ)ه‌وه‌ بونيات نراوه‌ كه‌له‌ دواييدا له‌ناو هه‌لَه‌بجه‌ييه‌كاندا بــــــه‌ (13) مالَه‌ ناسراون، به‌ گشتى سه‌رچاوه‌ ميَژوويه‌كان ده‌لَيَن سالَى (1889) به‌فه‌رمانى تــــــــورك هه‌لَه‌بجه‌ كراوه‌ به‌ قه‌زا، سالَى (1940) بۆ يه‌كه‌م جار كاره‌با گه‌يه‌نراوه‌ته‌ هه‌لَه‌بجة له‌ سالَى 1925 يه‌كه‌م قوتابخانه‌ى تيادا كراوه‌ته‌وه‌و سالَى 1929 يه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌مان ســـالَيشدا تۆرِى ئاوى خواردنه‌وه‌ به‌ناوشاردا دابه‌ش كراوه‌ ، سالَى 1924 بۆ يه‌كه‌م جار ريَگاى ئؤتۆمبيـــــل گه‌يةنراوه‌ته‌ هه‌لَه‌بجه‌ و له‌هه‌مان سالَيشدا فه‌رمانگه‌ى ته‌له‌فۆنات كراوه‌ته‌وه‌ ، به‌هۆى به‌ پيتـــــــــى ناوچه‌كه‌ له‌ رووى كشتوكالَيه‌وه‌ سالَى 1954 كارگه‌ى پوخته‌كردنى توتن كـــــــــــــــــــراوه‌ته‌وه‌.

له‌ بوارى رۆشنبيرييه‌وه‌ هه‌لَه‌بجه‌ مه‌لَبه‌نديَكى رۆشنبيرى گه‌وره‌ بووه‌ و ده‌يان شاعيرو روناكبيــرو هونه‌رمه‌ند و رۆشنبيرى له‌ ئاميَز گرتووه‌ وه‌ك (نالى) كه‌ به‌ دامه‌زريَنه‌رى قوتابخانه‌ى شيــــــعرى كلاسيكى داده‌نريَت، مامۆستا گۆرانيش كه‌به‌ دامه‌زريَنه‌رى شيعرى نويَى كوردى داده‌نريَـــــت له‌م شاره‌دا له‌ دايك بووه‌، ئه‌حمه‌د موختار جاف كه‌يه‌كه‌م كه‌سه‌ دواى جه‌ميل صائب چيرۆكى كـوردى نويَى نوسيوه‌ ، كه‌ چه‌ندين ‌لَه‌ شاعيرى ترى وه‌ك مه‌وله‌وى و تايه‌ر به‌گى جاف و ناتيق و حيلــمى و صالَح هه‌ژارو صالَح شاره‌زوورى و ع.ع. شه‌ونم و كاردۆخى و خۆرشيده‌ بابان ، شاهۆ و ئـه‌ژى گۆران .  يه‌كه‌مين قه‌زايه‌ له‌سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى رابردوو خانميَكى وه‌ك عاديله‌ خانم كه‌ دايكـــــــى ئه‌حمه‌د موختار جافه‌ تيَيدا ده‌ست رۆشتو و برِيارده‌ر بووه‌و رۆلَى قايمقامى له‌ رووى كاركيَرِيـه‌وه‌ له‌م شاره‌دا بينيوه‌ .هه‌له‌بجه‌ مه‌لَبه‌ندى گه‌وره‌ى ته‌ريقه‌تى نه‌قشيه‌ به‌ چه‌شنيَك گه‌ر هه‌ر كه‌سيَــــك تا سيه‌كانى سه‌ده‌ى رابردووش ئه‌لف و بايه‌كى له‌ بوارى خواناسى و ئه‌ده‌بيات و تــــــــــه‌صه‌وف دا زانيبيَت ده‌بوايه‌ له‌و خانه‌قايانه‌وه‌ فيَربوايه‌.

له‌ رووى شۆرِشكيَرِى و نيشتمان په‌روه‌ريه‌وه‌ هه‌ميشه‌ مه‌لَبه‌ندى به‌ گژداچوونه‌وه‌ى داگــيركه‌رانى كوردستان بووه‌ و يه‌كه‌مين چه‌خماخه‌ى هه‌ردوو  شۆرِشه‌ گه‌وره‌كه‌ى گه‌له‌كه‌مان له‌م ده‌نـــگه‌ره‌وه‌ پزيسكى دا، يه‌كه‌مين شه‌هيدى شۆرِى نويَى گه‌له‌كه‌مان شه‌هيد فاتحى ئه‌م شاره‌ بووه‌، يه‌كـــــــه‌مين شاره‌ له‌ كوردستاندا كه‌ خاوه‌نى  كاره‌ساتى گه‌وره‌ى وه‌ك بۆردومانه‌كه‌ى ســـــــــــالَى (1974) و جينۆسايده‌كه‌ى سالَى (1987) و كيميبارانه‌كه‌ى سالَى (1988)ة.

له‌سه‌ره‌تاى سالآنى شه‌سته‌كاندا خه‌لَكى ئه‌م ناوچه‌يه‌ گه‌ليَك جار دووچارى په‌لامارو هيَرشـــــــــى درِندانه‌و بی به‌زه‌ييانه‌ بوونه‌ته‌وه‌و به‌سه‌دان و هه‌زاران شه‌هيد و قوربانيان داوه‌ ديارترينيــــــــــان ره‌شبگيريه‌كه‌ى سالَى 1974 وه‌ سالَى 1987 كه‌ تيايدا به‌سه‌دان كه‌س زينده‌ به‌چالَ كـــــــراوون و سه‌روه‌ت و مالَيان به‌تالآن براوه‌.

وه‌ دواتر له‌ هيَرشيَكى درِندانه‌دا كه‌ به‌كاره‌ساتى كيميابارانكردنى شاره‌كه‌ ناسراوه‌ له‌ 16/3/1988 به‌چه‌كى كيمياوى ئه‌م شاره‌ كيمياباران كراوه‌ ، زياتر له‌ (5000) ژن و مندالَ و خه‌لَكى بيَگوناهــى شه‌هيد كردووه‌ و به‌ده‌يان هه‌زار هاولآتى بريندار بوون دانيشتوانه‌كه‌ى ئاواره‌ى ئيَران بوون و لـــه‌ ئؤردوگاكاندا ژيانيان به‌سه‌ربردووه‌ ، تا ئيَستاش شويَنه‌وارى ئه‌و چه‌كه‌ به‌سه‌ر خه‌لَكى ناوچه‌كـــه‌و دانيشتوانه‌كه‌يه‌وه‌ ماوه‌ .





 

له‌ دواى راپه‌رِينى سالَى 1991 خه‌لَكى ناوچه‌كه‌ گه‌رِاونه‌ته‌وه‌ هه‌له‌بجـه‌ و ناوچه‌كه‌ش ئاوه‌دانــــى زۆرى  له‌ بوارى ئاوه‌دانى زانستى و رۆشنبيرى و ئابوورى كۆمه‌لآيه‌تیـــه‌وه‌ خۆیه‌وه‌ بينيــــــــوه‌.

|+| نوشته شده توسط شةمال مؤمين در دوشنبه هفتم آذر 1390  |
 كورانى شاعير:
گۆران

شاعيری مه‌زن و داهينةر و نويَخواز عةبدولَلآي كورِي سليَمان بةك  كورِي عةبدولَلآ بةك  كورِي عينايةتولَلآ بةك ناسراو بة طؤران، ليَهاتووترين و ناسراوترين شاعيري كوردة لة سةدةي بيستدا، بكرة يةكيَكة لة دياردة هةرة برشنكدارةكاني شيعر و ئةدةبي كوردي لة تيَكرِا ميَذوويي نةتةوةكةماندا.

ئةم شاعيرة سالَي 1904 لة شاري هةلَةبجةدا لة خيَزانيَكي ناوداري تيرةي ميران بةكي/ جاف هاتؤتة دونياوة و هةر لةويَ سةردةميي مندالَيي بةسةر بردووة و قؤناغي سةرةتايي برِيوة.

 باوك و بابيري كؤران بة (كاتب فارسي) ناسراون ، جونكة فارسييان بةباشي زانيووة و نووسةري وةسمان باشا و عاديلة خانمي خيَزاني بوون . سالَي 1919 مالَي كؤران بار دةكاتة هةورامان ، لةويَ باوكي دةمريَت و ، بةو هؤيةوة تووشي نةهامةتي و كويَرةوةرييةكي سةخت دةبيَت.

 بةلام بة هيمةتي  محةمةد ى كاكى دةتوانيَت لة كةركووك بةرة بةخويَندنةكةي بدات . باش ئةوةي محةمةدي براي (سالَي 1921) دةكوزريَت كؤران ناجار دةبيَت واز لة خويَندن بهيَنيَت و بؤ دابينكردني بزيَويي خؤي و دايكي رِةنج بدات.

لة سالآني 1925- 1937دا كؤران لة جةند كونديَكي ليواي سليَمانيدا مامؤستايي كردووة ، لة هةمانكاتيشدا لة زمانةكاني عةرةبي و فارسي و توركي و ئينكيليزيدا قوولَ بووةتةوة و ، ئةو زمانانة فيَر بووة.

لة سالآني 1942- 1945دا كؤران دةبيَتة بةربرسي بةشي كورديي ئيزكةي رِؤذهةلآتي نزيكدا لة شاري يافا، ئةوجا لة هةوليَر تا سالَي 1950 وةكو زميَرياريَك كاردةكات.

 لة سالآني نيَوان 1950- 1958دا كؤران بةهؤي هةلَويَستي نيشتماني و بيري جةبكةري و داكؤكيكردني لة ضيني هةزار و زةحمةتكيَشي ميللةتةكةي، و بشتكيريكردني لة مةسةلةي ئاشتي و خةباتي كةلاني جةوساوة و شؤرِشكيَرِ لة جيهاندا ، سيَ جار دةكيريَت و هةر جاريَكيش نزيكةي دوو سالَ لة بةنديخانةدا زيان بةسةر دةبات.

 هةر بةو بؤنةيةوة تووشي نانبرِين و بيَكاري دةبيَت و ، خؤي و خانةوادة و منالَةكاني ئازاري برسيَيةتي و نةبووني دةجيَذن ، بةلآم هةركيز لة هةلَويَستي شؤرِشكيَرِانةي خؤي لا نادات.

سالَي 1960 دةبيَتة وانةبيَز لة بةشي كورديي كؤليَجي ئاداب - زانكؤي بةغدا. باشان نةخؤش دةكةويَت و بة مةبةستي جارةسةريي بزيشكي سةرداني يةكيَتي سؤفيتي جاران دةكات . بةلآم سةردانةكةي هيج ئاكاميَكي باشي نابيَت ، و دةكةرِيَتةوة بؤ كوردستان و ، لة 18ي تشريني دووهةمي سالَي 1962دا لة سليَماني كؤجي دوايي دةكات.

بةكشتي كؤران ليَهاتووترين شاعيري نويَكارة لة ئةدةبي كورديدا ، هةروةها خاوةني قوتابخانة و رِيَبازيَكي نويَية لة شيعري نةتةوةييماندا ، دوبارة طؤران يةكيَكة لة مامؤستا بليمةتةكاني بواري رِةخنةي ئةدةبي ، نووسين ، وةركيَرِان ، رِؤذنامةكةريي كوردي ، وانة كوتنةوة... هتد.

 ئةم شاعيرة لة تةمةني 13 سالَييةوة شيعري هؤنيووةتةوة ، سةرةتاش بة وةسف دةستي بيَكردووة وةك (وةسفي ئافرةت - جوانيي سرووشتي كوردستان) باشانيش لة جلةكاندا شيعرةكاني شيَوازيَكي سياسي و واقيعييانةيان وةركرتووة.

شيعرةكاني كؤران بةكشتي ، ليَهاتوويي و بةرهةمةندي و مامؤستايي و بالآدةستي ئةم زاتة وةك شاعيريَكي لووتكة و دياردة و كةم ويَنة ، دةسةلميَنن .

هةروةها ئةو شيعرانةش كة لة عةرةبي و توركي و فارسي و ئينكليزيةوة ، بة شيعر وةري كيَرِاون ، ئةو بةرِي بةهرةمةندي و مامؤستايي كؤرانيان بيَوة ديارة.



|+| نوشته شده توسط شةمال مؤمين در شنبه پنجم آذر 1390  |
 شعرى كوردى


بيرت دةكةم


هةموو كاتى بيرم كردووى

لةجاوانما هةلم كرتــووى

هةموو كاتى لة بيرم داى

لة باوةشى تةنيايم داى

وةك بةبوللة لة باخم داى

وةك هةناسة لة سينةمداى

بهار-بيست دات كام   تصاوير زيبا سازی وبلاگ    www.bahar-20.com

هةنسك


فرميسكى جاوم هةنسكى توية

بيدةنكى دلم بو يــــــادى تويــــة

خةوى شةوانةم لاى لايةى توية

دةفتةرى شعرم بةس ناوى توية

كةر هةر دوو جاوم لةسيداة بةيت

نيكاى جاوى من بو سةيرى توية

بهاربيست                   
www.bahar20.sub.irبهاربيست                   
www.bahar20.sub.irبهاربيست                   
www.bahar20.sub.irبهاربيست                   
www.bahar20.sub.irبهاربيست                   
www.bahar20.sub.ir     بهاربيست                   
www.bahar20.sub.irبهاربيست                   
www.bahar20.sub.irبهاربيست                   
www.bahar20.sub.irبهاربيست                   
www.bahar20.sub.irبهاربيست                   
www.bahar20.sub.ir
مةرك

لــــةلاى عــاشــق مــــةرك تــــةنــيــــا دابــرانـــــة

هةر عاشقى بيدةنك بمرى برسةكةشى بى كريانة
|+| نوشته شده توسط شةمال مؤمين در پنجشنبه سوم آذر 1390  |
 نوكته
        


- دوكانداريك بةشاكردةكةى وت: كةس تةلةفؤنى نةكرد؟

    شاكرد: با قوربان سةفيرى فةرةنسا كردى.

     دوكاندار مايةى شانازية، جى وت؟

     شاكرد قوربان بةهةلة تةلةفؤنى كردبوو.

- زنيك لة دادكا: جةنابى قازى من دلنيام ميردةكةم سكرتيرةكةى ئةخوازى.

    قازى: تو جون ئةوةندة دلنياى.

    زن: ئاخر خوم بيشتر سكرتيرى بوم.

- قوتابيةك هةر تةماشاى ماموستاكةى ئةكرد. ماموستا وتى ئةوة بو وا سةيرم ئةكةى؟

    قوتابيةكة وتى: ئةلين تو كةسيكى دوو رووى ، وتم بزانم رووةكةى ترت كامةية.

- كةسيك كوى دريزيكى لة باوكى بةميرات بو بةجى مابوو. ئةيانوت بو نايفروشى؟

    ئةيوت: ئاخر بونى باوكمى لييةت.

- ماموستا: كام وشةية هةميشة تةمةلةكان ئةيلين؟

    قوتابى: نازانم .

    ماموستا: ئافةرين بو تو.

- يةكةم: تو كةى لةدايك بويت؟

    دووةم: دووشةممة ، ئةى تو؟

    يةكةم:  هةينى.

    دووةم: لةو درؤية خؤ هةينى بشوة.

- بزيشك: ئةمرؤ حالى نةخؤشةكةمان جؤنة؟

    بةرستار: زؤر باشة تةنانةت ئةمرؤ سى جار داواى هاوسةركيرى لى كردووم.

    بزيشك: كةواتة دلى جاك بوةتةوةو ميشكى تيك جوة.

- لةكابرايةكيان برسى: بوجى خةتيان كردوةتة ناوةراستى حةب؟

    ئةويش وتى: لةبةر ئةوةى ئةكةر بة ئاو نةجوة خوارةوة بةدةرنةفيس بيبةستن.

- ماموستا بة قوتابيةكى وت:  ئةكةر 10 كوليرةم بى بيت 9 دانةيان بخوم جةنديان دةمينيتةوة؟

    قوتابيةكة وتى: ماموستا بو تو مانكاى 9 كوليرة بخويت.


 

|+| نوشته شده توسط شةمال مؤمين در پنجشنبه سوم آذر 1390  |
 مةولةوى

 

http://img110.imageshack.us/img110/5125/cawhi3cdnc2.gif

ئيمشةو هةم ديسان دةروون بر خةمةن

ئةساســةى ماتــةم جـةلامان جةمةن

نــةتاو دوورى دل بـــى قـةرارةن

بينــايى ديـدةم جة خةفــةت تـارةن

شريخةو كرمــةى هةور دووريـــى دوس

وةفةنا بـةردةن مةغزو رةك و بـــوس

شــةرارةى كربــةى نارى مــةهجوورى

كــةردةن وةغوبار كوكــاى ســةبوورى 

|+| نوشته شده توسط شةمال مؤمين در چهارشنبه دوم آذر 1390  |
 كوندى خةربانى

939425cdiy8p6frc.gif

                                                                            
 
· · · November 19 at 12:05pm near Irbil, Iraq
 
 
· · · November 19 at 6:00pm near Irbil, Iraq
· · · November 19 at 10:37pm near Irbil, Iraq
· · · 6 hours ago
|+| نوشته شده توسط شةمال مؤمين در چهارشنبه دوم آذر 1390  |
 وينةى مندالى جوان
Curious

|+| نوشته شده توسط شةمال مؤمين در دوشنبه سی ام آبان 1390  |
 
 
بالا